شەوی رابردوو بەھۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی لایەنێکی دیاریکراو و کاروانێکی لیوای ٦١، ھێزی ئەمنی لە شەقام و گەڕەکەکانی شاری کەرکوک بڵاوەیانپێکرا و ژمارەیەک گەنجیان دەستگیر کرد کە ١٧ یان ئازادکراون و ھێشتا ٣٧ گەنج ماون کە ئازادنەکراون و چاوەڕێی فەرمانی دادگان.