شارەوانی سلێمانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی دوکاندارەکانی ناو بازاڕ پەسەند کرد
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٧٬١٣٤
"سیروان محەمەد" ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی نیگەرانی و گلەی گەشتە بەردەستیان لەسەر ئەوەی ھەموو ساڵێک موڵکەکانی شارەوانی زیادکردنی ئاشکرای بۆ کراوە و چەند جارێک کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا پاڵپشت بە یاسا لەسەر خواستی خۆیان گرێبەستی زیاتر لە پێنج ھەزار و ٦٠٠ کرێچی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ درێژبکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ماوەی درێژکراوە لەگەڵ ماوەی گرێبەستەکەی ئێستای لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت و سەرجەم ڕێکارەکانی یاسای ژمارە ١ ساڵی ٢٠٢١ پەیڕەو بکرێت.