قوباد تاڵەبانی: خەونی من ئەوەیە هونەرمەندان ئەستێرە بن نەك سیاسییەكان
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٧٥٤
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٧٥٤
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رەتیكردەوە كە سوپای عیراق كرابێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەهۆی هەڕەشەی دەرەكییەوە.
لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن سوپای عیراق خرابێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، دوپاتیشیكردووەتەوە كە لە ئێستادا هیچ هەڕەشەیەكی دەرەكی جددی بونی نیە تا هێزەكانیان بكەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندوە، پلانی گونجاویان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەو هێرشێك، داوای لە وەزارەتی دەرەوەش كردوە لە رێگای نەتەوەیەكگرتووەكانەوە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق یەكلابكاتەوە.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا فشار دەخاتە سەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك بۆ ئازادكردنی بارمتەكان و ئاگربەستی نیمچەیی لە غەززە.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، پێشنیارەكەی بایدن بۆ ناتانیاهۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دوای رێككەوتن لەسەر ئاگربەستی لوبنان هاتووە، زانیارییەكان باس لەوەدەكەن تائێستا ١٠١ بارمتە لە غەززە لەلایەن حەماسەوە دەستگیركراون كە حەوت هاووڵاتی ئەمریكییان تێدایە، ئیسرائیل دەڵێت نزیكەی نیوەی ئەو بارمتانە هێشتا زیندوون.
كاربەدەستانی ئیسرائیل و ئەمریكا دەڵێن، ڕێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان چانسی گەیشتن بە ڕێكەوتن لە غەززە زیاد دەكات، تەنانەت ئەگەر تەنها جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ڕێكەوتنەكە، ئازادكردنی چەند بارمتەیەك بگرێتەوە.
وەزیرێكی باڵای ئیسرائیلیش وتویەتی، ناتانیاهۆ هەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نیمچەیی لەسەر بارمتەكان بەڵام بەو مەرجەی ناچار نەبێت بە بە كۆتاییهێنان بە شەڕ و كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئیسرائیل لە غەززە.
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بە بەشداری سەدان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە دەیان وڵاتی جیهانەوە بە سەدان هەزار کتێب و هەزاران ناونیشانی جیاواز دەستپێدەکات.
بە چاودێری سەرۆك كۆماری عیراق شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە ماوەی ١١ رۆژ دەخایەنێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەم بۆ ١٢ كانونی یەكەم، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە، لە پێشانگاكەدا زیاتر لە ٢٠٠ دەزگا و ناوەندنی ناوخۆی لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەكەن و بە هەزاران كتێب نمایشدەكرێت لە بوارە جیاوازەكاندا.
هەروەها راشیگەیاند، ئەمرۆِ لە سەعات ١١ پێشانگەكە دەكرێتەوە، بەڵام لە رۆژانی دواتردا رۆژانە لە سەعات ١٠ ی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە پێشانگەكە كراوە دەبێت .
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.