قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی (جەما) ئێزدییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٨٦٨
دەقی پەیامەکە ...
بەڕێزان خوشک و برایانی ئێزدیی
بە بۆنەی ھاتنی جەژنی (جەما) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم و ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قوڵترکردنەوەی کلتوری پێکەوە ژیان و برایەتی و تەبایی لە نێوان پێکھاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی ھەرێمی کوردستان و ساڕێژبوونی خەم و ئازارەکانی ئەو مەرگەساتەی کە ساڵانی ڕابردوو ڕووبەڕووی ئێزدییەکان بووەوە.
جەژنی ئەمساڵ کە ھاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەیەکی چارەنووسسازدا، کەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، داواکارم لە ئێوەی خوشک و برایانی ئێزدیی بەشدارییەکی کارا بکەن لە پڕۆسەی دەنگداندا، لە پێناو دیاریکردنی نوێنەری متمانە پێکراوی خۆتان و بەشداری کاراتان لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا.
ھەموو ساڵێک ئێزدییەکان ھەر لە خێر و خۆشیدا بن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران