پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ جارێکی تر دادگاییکردنی پێنج کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگایی کردنەکە بۆ ٢١ی ئەم مانگە دواخرا. 
زیاتر لە ٨١ چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان نزیکەی یەک ساڵە بە چەندین تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراوان، چەندجارێکیش پڕۆسەی دادگاییکردنیان بە بیانوی جیاواز دواخراوە.