تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پشتیوانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٢٠٣
لە راگەیەنراوێکدا تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ چەند کاندیدێکی ھەڵبژاردنی ١٠ی ئەم مانگەی عێراق راگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە بازنە جیاجیاکانی عێراق پشتیوانی لە کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا تەڤگەری ئازادی داوا لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەکات، ئەو مافە دەستورییەی ھەیانە بە کاریبھێنن و بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە تەڤگەری ئازادی پشتیوانیان دەکات.