شەڕڤان دەروێش فەرماندەی باڵای ھێزەکانی سوریای دیموکرات و وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاند، لە نۆ مانگی رابردوودا، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان  ٧٢٣ جار ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاڤای کوردستانیان بۆردومان کردووە، کە دەیان ماڵ کراونەتە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەک مەدەنی شەھید و برینداربوون.


رونیشیکردەوە، بەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا، زەمینەیی رەخساندووە بۆ دووبارە چالاکبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش.