ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە لە کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاگادار دەکرێنەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٩٨٠
"ستار غەفور" کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم بنکەکانی کۆمیسۆن لە پارێزگای ھەڵەبجە دەتوانین کارتی دەنگدان بە ھاووڵاتیان بدەنەوە، دوای ئەو وادەیە کارتەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەغدا. داوای لە ھاووڵاتیانیش کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاتر لە ٧٠ ھەزار ھاوڵاتی مافی دەنگدانیان ھەیە و تا ئێستا ژمارەیەک نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.