لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە گرنگی بەرۆڵی سەرۆک مام جەلال درا لەدروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ حزبە سیاسیەکانی تر لەسەر بنەمای پاراستن و بەرگریکردن لەمافەکانی گەلی کورد.
لای خۆشییەوە،"قوباد تاڵەبانی" رایگەیاند، لەم قۆناغەدا یەکێتی لەبەرئەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەم ھاوپەیمانێتیەیان بەستووە تا یەکڕیزی بەدی بھێنن وەک دوو ھێزی سیاسی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە، لەپێناو پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی کورد.
 جەخت لەوەشکرایەوە، پێویستە بەگرتنەبەری شێوازێکی حەکیمانە مامەڵە بکرێت لەگەڵ ئەم رەوشە ھەنوکەییە و پەیوەندییەکانی یەکێتی و ھەدەپە پتەوتر بکرێن.
"قوباد تاڵەبانی"راشیگەیاند، یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆڕی ھەیە لەبەرامبەر دۆزی کورد و ھەمیشە لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشە و ململانێ سیاسییەکاندایە بەوشێوازەی، رێزگرتن لەماف و داخوازییەکانی نەتەوەی کورد بکرێتە بنەمای سەرەکی.