"بێگەرد تاڵەبانی"وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆنفرانسی ساڵانەی بوژانەوەی ئابوری عێراق لە لەندەن داوایکرد کۆمپانیاکان و وەبەرھێنەرانی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و کەمکردنەوەی رۆتین بۆ پاڵپشتی خاوەنکار و پڕۆژەکان و بوژانەوەی ئابووری سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، بە تایبەت لە پرۆژەکانی سێکتەری پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەری و بەبازاڕکردنی بەرھەمی جوتیاران و رەخساندنی دەرفەتی کار و گرنگیدان بە سەنتەرەکانی راھێنان.
راشیگەیاند، لەو کۆنفرانسەدا ئاماژەیان کردوە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و دیاردەی وشکەساڵی و روانگەی گرنگیدانی وەزارەت بە پارێزگاری لە ئاسایشی ئاو و دابین کردنی ئاو بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و گلدانەوەی ئاو و سوود وەرگرتن لەسەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم.