شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەگەڵ سەرپەرشتیارانی بازنەکانی ھەڵبژاردن کۆبووەوە
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٠٩٢
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سنوری سلێمانی ئامادەی بوون، تاوتوێی ئەو پلان و کارانە کرا کە لە ماوەی بانگەشە لە ھەردوو بازنەکەدا لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمیتەکان جێبەجێکراوە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی ڕوونکردنەوەی بەرنامە و پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کرایەوە و ھاوکات پێشنیازی نوێ لەو ڕووەوە خرایەڕوو بۆ ئەوەی ھەڵمەتی بانگەشەی ھاوپەیمانی سەرکەوتووتر بێت و باشتر ھانی خەڵک بدرێت بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن.