رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٤ دوو ملیۆن ئاوارەی عیراق و سوریا روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد و تا ئێستاش  یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە کوردستان ماون و  بەھۆی خراپی باردودۆخی ئەمنی ناوچەکانیان، ناتوانن بگەڕێنەوە. وەزیری ناوخۆی ھەرێمی وتیشی "تا یەک ئاوارە رازی بێت لە کەمپەکان  ژیان بەسەر ببات، دەرگای کەمپەکان داناخەین