شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەکۆبونەکەدا پشتگیری خۆی بۆ چارەسەری کێشە و داخوازیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەربڕی و داوای لێکردن بەپەرۆشەوە کار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵبژاردنی ئەمجارە قورسترە لە پێشتر، چونکە لیستمان نیە بانگەشەی بۆ بکەین و دەبێت لەناو خەڵکدا کاندیدەکانمان بەدەنگدەر بناسێنین، وتیشی، دەبێت ئەوە بۆ ھاوڵاتیان روونبکرێتەوە لە بەغدا بەپێی ژمارەی کورسیەکانمان دەتوانین داوای مافەکانمان بکەین، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، وتیشی ھاوپەیمانی کوردستان دەیەوێت لە بەغداد بەھێزتر لە پێشتر رۆڵ و پێگەی ھەبێت و بەپەیامێکی نوێ و بەڕۆحێتێکی نوێوە لەبەغداد شەڕ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەکەمان بکات.