بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە ھەستاون بە دزینی پارچەکانی ئۆتۆمبێل و سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیانداناوە،
روونیشیکردەوە، دەستگیرکردنی ئەو پێنج کەسە دوای ئەوەدێت، ژمارەیەک ھاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکرد بوو، کە لە ناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی تر، کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە.