یەکێتی زانیایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پێی نایە نێو ٥١ ساڵەی تەمەنی
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٤٤٥
مامۆستا نەجمەدین قادر سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی زانیایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بە درێژای ٥١ ساڵی ڕابردووی تەمەنی ڕێکخراوەکەیان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینییوە لە ڕوونکردنەوەی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بەدیھێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەیاندنی پەیامی یەکڕیی و تەبایی و یەکخستنی ڕیزەکانی خەڵکی کوردستان.
وتیشی، زانایانی ئاینی لەسەر ھەمان پەیام و ڕێچکە بەردەوام دەبن و وەک ھەمیشە ھەوێنی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبن لە ھەرێمی کوردستان.