فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم، ڕەزامەندیی دەبڕیوە لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی ٦ ملیار دینار بۆ  بەنداوەکانی زەلان و چەقچەق لە سنوری سلێمانی، ھەریەک لەو بەنداوانە بڕی ٣ سێ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
بڕە پارەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.
رونیشیکردۆتەوە، لە شاری ھەولێر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوای ئامادەکردنی دەرخستە و دیزاینی پڕۆژەکە، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گوژمەی تایبەت بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە تەرخان دەکرێت.