جێفری زاینت ڕێکخەری تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە ئەمریکا ١١٠ ملیۆن کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
وتیشی، ٧٠٪ی کەسانی پێگەیشتوو ئەوانەی تەمەنییان لە سەروو ٢١ ساڵەوەیە، ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئامانجیانە تاکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەوانەی کە ماون ڤاکسینەیان پێبدرێت.
لە ئەمریکا نزیکەی ٣٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە نزیکەی ٥٩٦ ھەزار کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
میکانیزمی کارکردنی سپۆتنیک ڤی ھاوشێوەی ڤاکسینەکانی ئەسترازینکا و جۆنسن ئەند جۆنسنە، ئەم ڤاکسینە لە ڤایرۆسێکی ئەنفلوەنزاوە وەرگیراوە کە کاریگەریی نەماوە و لەو ڕێیەوە بڕێکی کەم لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێتە جەستەی ئەو کەسەوە کە ڤاکسینەکە وەردەگرێت.
ساڵی ڕابردوو حکومەتی ڕوسیا ھەرزوو مۆڵەتی بە کۆمپانیای بەرھەمھێنی ئەو ڤاکسینە بەخشی ، ئەو بڕیارە پەلەیەش رەخنەی توندی لەلایەن نەیارانی ڤلادیمێر پوتینەوە لێکەوتەوە، بەڵام ڤاکسینەکە لە دەیان وڵاتی جیھان بەکارھێنراوە و دەرکەوتوە کە کارایی ڤاکسینەکە لە ئاستێکی باڵادایە.
بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە ھندستان دوچاری بون گەیشتۆتە ٢١ ملیۆن و ٤٩٠ ھەزار کەس، زیاتر لە ٢٣٤ ھەزارکەسیش گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش ئاشکرایکردوە، ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە لە ھندستان بڵاوبۆتەوە و بە کۆرۆنای ھندی ناسراوە، گومان دەکرێت ھۆکاری بەرزبونەوەی لەرادەبەدەری ئامارەکانی کۆرۆنا بێت لە ھندستان، کە تائێستا لە ١٧ وڵاتی تریش تۆمارکراوە
لیژنەی پسپۆڕی ڤاکسینەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی پەسەندکرد و گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکرد تاوەکو بۆ کەسانی تەمەن سەروو ١٨ ساڵ بەکاربھێنرێت.
ئەوەش بۆ جاری یەکەمە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕێگە دەدات بە بەکارھێنانی ڤاکسینێکی چینی بۆ ڤایرۆسەکان.
تیدۆرس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاندووە، ڤاکسینی سینۆفارم بە دوو ژەم بەکاردەھێنرێت و ڕێگەی پێدەدرێت بچێتە ڕیزی ئەو ڤاکسینانەی بە پێی بەرنامەی کۆڤاکس ڕەوانەی وڵاتانی ھەژار بکرێت.
بە پێی میدیاکان، بڕیاربوو لەم ھەفتەیەدا ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕەزامەندی نیشان بدات لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی سینۆفارم و سینۆفاکی دروستکراوی چین لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تا ئێستا ئەم پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە: بەکارھێنانی ٢ دۆزی ڤاکسینەکە، کاریگەری لەسەر بنبڕکردنی کۆڤید١٩ دەبێت.
ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر بەکارھێنانی نیشان بدرێت، ڤاکسینە دروستکراوەکەی چین دەبێتە یەکەم جۆری ڤاکسین کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندی لەسەر بەکارھێنانی لە داھاتوودا، نیشان بدرێت.
وەزارەتی تەندروستی ھیندستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ٣٥٧ ھەزار و ٢٩٩ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و کۆی گشتی تووشبووان بۆ زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٢٨٢ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە و بۆتە دووەمین وڵاتی جیھان لە دوای ئەمریکاوە لە زۆری ژمارەی تووشبووان.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە ھیندستان کەرتی تەندروستی بردووەتە لیواری داڕووخان و نەخۆشخانەکان پڕن لە تووشبووان و نرخی بوتڵێک ئۆکسجینیش بۆ ١٣٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ڕایگەیاند، دەبێت ھیندستان لە ڕیزی پێشەوەی ھەوڵەکان بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٩٣ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٧ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩٣١ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان دوایین ئاماری تووشبوون و گیان لە دەستانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٠٠ ھەزار کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەوەش یەکەمین جارە ڕێژەی ڕۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتێکی جیھاندا ٤٠٠ ھەزار کەس تێپەڕێنێت، بەوەش ئاماری تێکڕای تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە دەگاتە ١٩ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردودا ٣ ھەزار و ٥٢٣ کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.
گەورەیی کارەساتەکە کاربەدەستانی ھیندستانی ناچار کردووە ھانا بۆ ھێزەکانی سوپا ببەن و نەخۆشخانە سەربازییەکان بە ڕووی تووشبوواندا بکەنەوە.
بە پێی میدیاکان، دەسەڵاتدارانی کەرتی تەندروستی کەنەدا، بڕیاریانداوە بەکارھێنانی ڤاکسینی جۆری جۆنسن ئاند جۆنسن لەو وڵاتەدا، بە شێوەیەکی کاتیی ڕابگرن، بەو پێیەی کوالیتی ڤاکسینەکە لە ئێستادا، وەک پێویست نییە.
بڕیارەکەی حکومەتی کەنەدا لە کاتێکدایە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کۆمپانیای یانسن فار ماسوتیکلزی سەر بە کۆمپانیای سەرەکی جۆنسن ئاند جۆنسن دەستپێکردووە، لە بارەی خراپیی کوالیتی ڤاکسینەکەیان.
پێشتریش کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن ڕایگەیاندبوو، بەھۆی خراپبوونی ڤاکسینەکەیان، لە ماوەی ڕابردوودا نزیکەی ١٥ ملیۆن دۆزیان لەناوبردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان ھەزار و ١٠٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩٢١ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بڕیاری ڕاگرتنی ڤاکسینەکە دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی خوێن مەیین بوو بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینەکە، ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی لێیان لە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشدا لەگەڵ فەرمانگەی دەرمانی ئەمریکادا جەختیان کردووەتەوە لەوەی پێویستە ڤاکسینەکە بەردەوام بێت. ئاماژەیان بەوەشکردووە، سودەکانی ئەو ڤاکسینە لە زیانەکانی زیاترە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغداد بڵاویکردەوە، لە ئێستادا سێ جۆر ڤاکسین لە عێراقدا بەردەستە، کە بریتین لە "ئەسترازینیکا و فایزەر و سینۆفارم"، بەڵام بە پێی ئامارەکان، خواست لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی فایزەر لەلایەن ھاوڵاتیان زۆرە. ڕوونیشیکردەوە، ھاوڵاتیان مافی خۆیانە چ جۆرە ڤاکسینێک بەکاردەھێنن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغداد باسی لەوەشکردووە، زیاتر لە ٧٠٠ بنکەی تەندروستی تایبەت بە کوتانی ھاوڵاتیان لە عێراقدا ھەیە، سەرجەم ڤاکسینەکانیش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و لیژنە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروسیتی عێراق، دانی پێدانراوە.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاندبوو، گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ئیمزاکراوە، بۆ ناردنی زیاتر لە ٤ ملیۆن ڤاکسین، بۆ عێراق.