ئەمریکا بەکارھێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسنی دەستپێکردەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
٣٢٠
بڕیاری ڕاگرتنی ڤاکسینەکە دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی خوێن مەیین بوو بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینەکە، ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی لێیان لە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشدا لەگەڵ فەرمانگەی دەرمانی ئەمریکادا جەختیان کردووەتەوە لەوەی پێویستە ڤاکسینەکە بەردەوام بێت. ئاماژەیان بەوەشکردووە، سودەکانی ئەو ڤاکسینە لە زیانەکانی زیاترە.