تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، کۆرۆنا گۆڕاوەکەی ھندستان، کەبۆتە مایەی کارەساتێکی مرۆیی لەو وڵاتە، لە وڵاتانی بەلژیکا و سویسرا و یۆنان و ئیتاڵیا تۆمار کراوە و لانیکەم گەیشتۆتە ١٧ وڵاتی جیھان،وتیشی، ھەزاران بوتڵی ئۆکسجین و نەخۆشخانەی گەڕۆک و زیاتر لە دوو ھەزار و ٦٠٠ کارمەندیان بۆ پاڵپشتی رەوانەی ھندستان کردووە.
چەند رۆژێکە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە ھندستان بەشێوەیەکی مەترسیدار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لە ٢٤ سەعاتی رابردووشدا ٣٦٠ ھەزار کەس توشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە بوون.