لە ئەمریکا ١١٠ ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢١
٥٨٣
جێفری زاینت ڕێکخەری تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە ئەمریکا ١١٠ ملیۆن کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
وتیشی، ٧٠٪ی کەسانی پێگەیشتوو ئەوانەی تەمەنییان لە سەروو ٢١ ساڵەوەیە، ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئامانجیانە تاکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەوانەی کە ماون ڤاکسینەیان پێبدرێت.
لە ئەمریکا نزیکەی ٣٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە نزیکەی ٥٩٦ ھەزار کەسیان گیانیان لە دەستداوە.