ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی جیھان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەروو ٧٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی خاوی تێکساسیش لە ٦٦ دۆلار و ٨٧ سەنت لەنگەری گرت.


ھاوکات نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبوونەوەی باشی بە خۆیەوە بینی کاتێک نرخەکەی ٩٥ سەنت بەرزبووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەو خواستە زۆرەی جیھان دێت لەسەری بەھۆی خستنەوەگەڕی پیشەسازیەکان و جوڵەی بازرگانی و کەمکردنەوەی لەمپەرەکانی گەشت کردن لە نێوان وڵاتاندا.