عێراق لە ڕیزبەندی دووەمی ھاوردەکردنی توتنە لە تورکیاوە
کوردسات نیوز
١٨ی ئایاری ٢٠٢١
٥٦٧
یەکێتی ھەناردەکارانی توتنی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەناردەی توتن لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٢٨٪ کەمی کردووە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، بەھای ھەناردەی توتن و بەرھەمەکانی ١٥٧ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە ھەمان وادە ٢١٨ ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئێران لە پلەی یەکەمی وڵاتانی ھەناردەکاری توتنی تورکیایە و عێراقیش لە پلەی دووەمدایە کە بە بڕی ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار توتن و بەرھەمەکانی لە تورکیا کڕیوە.