قەیرانێکی تر ڕوبەڕووی لوبنان دەبێتەوە پاش داڕمانی ئابووریەکەی و دابەزینی بەھای لیرەکەی بەم وەرزی گەرمایە یەک لەسەر سێی کارەبای بەیروت لە لایەن کۆمپانیای کارادێنز پاوەر شیپی تورکیەوە بڕدرا .
بەھۆی دواکەتنی شایستە داراییەکانی و کەڵەکەبوونی قەرزەکانی حکومەتی لوبنانی لە ساڵی ٢٠٢٠ وە کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە  کۆمپانیا تورکیەکە پێدانی کارەبای بە بەیروت ڕاگرت , ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر بە ھۆی مانگی ڕەمەزانەوە چەند جارێک ھۆشداری دابوو بە حکومەتی لوبنانی .