وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ڕاپۆرتێکی لەبارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە : ساڵی ڕابردوو حکومەت ٣٢ ملیارو ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا خەرجکردووە، وەک پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە زیانیان لێکەوتووە لەگەڵ ئەو کەسانەی بێکاربوون , ئەوەش بە بەرزترین ئاست دادەنرێت کە لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە تۆمار کرابێت . 
بەشێک لەو ھۆکارانەش کە بوونەتە ھۆی زیادبوونی قەرزەکان بڕی ئەو سوودەیە کە لەلایەن بانکەکانەوە خراوەتەسەر قەرزەکان ، چونکە تەنھا لەساڵی ٢٠٢٠ دا نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار سوود چۆتەسەر کۆی گشتی قەرزەکانی .
ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە: زیادبوونی قەرزەکان وایکردووە کە حکومەت لەچەند ساڵی داھاتوودا بەناچاری باج لەسەر داھاتەکان زیادبکات و خەرجیەکانیش کەمبکاتەوە .