حەمید زادبوم، سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانیی رایگەیاند، ھەناردەی نانەوتی چوار مانگی ئێران ٦٩٪ زیادی کردووە و زۆرترین ھەناردەش بۆ چین بووە کە بڕەکەی چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق دووەم وڵاتەکە کە زۆرترین کاڵا و خواردەمەنیان بۆ ھەناردە کردووە بە بەڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار و دوای عێراقیش تورکیا دێت بە ٩٢١ ملیۆن دۆلار و ئەفغانستان ٧٢٨ ملیۆن دۆلار.