لەئێستادا یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵ لەبەنزینخانەکانی ھەرێم لەنێوان بە ٨٢٥ بۆ ٨٧٥ دینار دەفرۆشرێت ، بەشێک لە ھۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە کەمتر بۆتەوە و  بەشێکی دیکەیش پەیوەندیی بە دانانی مەرجی حکومەتە بۆ ھێنانی بەنزینێک کە ئۆکتانی لە ٩٢ کەمتر نەبێت.
ھەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە ٧ ملیۆن لیتر بەنزینە، لەو بڕە تەنیا نزیکەی ١ ملیۆن لیتر بەرھەمی ناوخۆییە و ئەوی دیکەی ھاوردە دەکرێت، لە ئێستا داھاوردەکردن کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە ھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێم .