تورکیا یەکێکە لەوڵاتە گەشتیارییەکانی جیھان ‌و ساڵانە نزیکەی ٣٥ ملیار دۆلار داھاتی لە کەرتی گەشتیاری دەستکەوێت، بەڵام ساڵی رابردوو بەھۆی کۆرۆناوە داھاتی ئەو کەرتە بۆ ١٢ ملیار دۆلار دابەزی ، ئەمساڵیش سووتانی دارستانەکانی ھێندەی تر کەرتی گەشتیاری تورکیای دووچاری قەیران کردەوە و لەم وەرزی گەشتیاریەدا دووبارە دەرگای لەسەر گەشتیاران داخستەوە. 


بەکر باکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ  و دارستانی تورکیا ئاماژەی بە زیانەکانی سووتانی دارستانەکان داوە کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٢ ناوچەی نیشتەجێبون و گەشتیاری گرتووەتەوە و بە تەواوەتی چۆڵکراون و زیاتر لە  ١٠ ملیار دۆلار  زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی ئەو ناوچانە گەیاندووە و کەرتی گەشتیاری بەتەواوەتی وەستاوە. 


 بەوتەی شارەزایانیش، زیانی ئەو ئاگرە لەزیانەکانی کۆرۆنا زۆر زیاترەو ئەو کەرتەی ڕووبەڕووی ھەرەسھێنان کردووەتەوە و سووتانی دارستانەکان ٥٠ بۆ ٧٥ ساڵ کەرتی گەشتوگوزار دەباتەوە دواوە.