بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو پارەیە یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی عێراق و ئەوانەشی کە لە وڵاتانی دیکە بوونەتە پەنابەر و خەڵکی ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە ئاوارە عێراقییەکانیان لە خۆگرتووە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی ، بە زیادکردنی ئەم گوژمەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، قەبارەی پاڵپشتیی مرۆیی ئەمریکا بۆ عێراق دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لەم ساڵە داراییەدا.
بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوە، لە ساڵی دارایی ٢٠١٤ـەوە، ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری وەکو یارمەتیی مرۆیی بۆ عێراق و ھاووڵاتیانی عێراقی لە ناوچەکە دابینکردووە.