ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا رایانگەیاندووە ، چین بەشێک بووە لە ھەوڵێکی فراوان بۆ ھێرشی ئەلیکترۆنی سەر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و بەوەش ئاسایشی جیھانی خستووەتە مەترسییەوە و بەھۆی ئەو ھێرشە ئەلیکترۆنیەی کە کراوەتە سەر مایکرۆسۆفت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵی ٢٠٢١ دا زیاتر لە  ٣٠ ھەزار رێکخراو و کەسایەتی و دام و دەزگا لێی زەرەرمەندبوون.

چین لەسەر ئەو تۆمەتە ھاتووەتە دەنگ و دەڵێت کە دژی ھەموو جۆرە تاوانێکی ئەلیکترۆنییە و تۆمەتەکەش بەبێ بنەما و چەواشەکاری وەسفدەکات . 
ژاو لییان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە ، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بەریتانیا، یەکێتی ئەوروپا، نیوزلەندا، ئوستراڵیا دەنگیان خستووەتەپاڵ دەنگی یەک بۆ ئەوەی رەخنەنی نابەجێ لە چین بگرن.