داتا رەسمییەکان ھندستان  ئاشکرایان کردووە ھەرچەندە مانگی رابردوو بەھۆی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ھیندستان کەمترین نەوتی ھاوردە کردووە،بەڵام عێراق لەپلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین نەوتی لێوە ھاوردە کردووە.
بەگوێرەی داتا رەسمییەکان، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ھندستان بەھۆی توندکردنەوەی زیاتری رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، کەمترین نەوتی لەچاو  ٩ مانگی رابردوودا ھاوردەکرد کە ٣ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.
بە پێی داتاکانی حکومەتەکەی نیودەلھی لە مانگی رابردوو ھندستان ٥٩%ی  نەوەتەکەی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوەبووە کە  تیایدا عیراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین نەوتی بۆ ھندستان ھەناردە کردووە.