ڕۆژی سێشەمە بە ئامادەبوونی ٢٧ وەزیری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، ڕێککەوتن لەسەر ١٢ دۆسیەی تایبەت بە باشکردنی ڕەوشی دارایی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.


لەو بارەیەوە (پاولۆ جینتیلۆنی) کۆمیسیاری کاروباری ئابووری و دارایی لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پەسەند کردنی ئەو پلانە دەبێتە ھۆی بەھێز کردنی متمانە بە بازاڕەکان و دەستپێکردنەوەی وەبەرھێنان، بۆ ئەو مەبەستەش باشکردنی سندوقی یەکێتی ئەوروپا لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ باشترین ڕێگەچارەیە و لە ئێستادا ئەو سندوقە پێوستی بە (٨٨٧ ملیار)  دۆلار ھەیە، کە ئەو کات وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە دەتوانن داوای قەرز و ھاوکاری بکەن بۆ بەرنامەی گەشەی ئابووری وڵاتەکانیان.