(سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی)، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکێک لە ھۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین، باج بووە، بۆیە باج لەسەر بەنزین کەمدەکرێتەوە و بازرگانان پابەند دەکرێن بەنزینی کوالیتی بەرز بێنن و نرخی دابەزێنن. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بڕیارە ئەو ٢٥ دۆلارەی کە وەک باج خراوەتە سەر  بەنزین،کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی نرخەکەی دابەزێت.
سەرکۆ ئازاد وتیشی، پێشنازمان کردووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان عەمباری تایبەتی بە خۆی ھەبێت، بۆ ئەوەی لەکاتی قەیرانی سووتەمەنیدا ، بەنزینی حکومەت بێننە بازاڕ و کۆنترۆڵی بازاڕی پێبکرێت و نرخێش جێگیر بکرێت و قۆرخکاری نەمێنێت.