ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە، کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم، سەرگەرمی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی لەعێراق بکشێتەوە، بەبێ ئەوەی ھۆکاری بریارەکەی ئەو کۆمپانیایە ئاشکرا بکات.
مانگی رابردوو میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، کە کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم پلانی کشانەوەی لە عێراق ھەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە کۆمپانیاکە پشکی لە کێڵگەی نەوت رمێلە لە عێراقدا ھەیە کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوت لە عێراق و دەکەوێتە نزیک پارێزگای بەسرە،