کۆمپانیای سۆمۆ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کڕیارانی نەوتی عێراق بڵاوکردەوە،  کۆمپانیا چینییەکان لەناو ئەو کۆمپانیا جیھانییانەی نەوتی عێراق دەکڕن  زۆرترینن،  لە کۆی ٣٢ کۆمپانیای جیھانی  کە نەوتی عێراق دەکڕن ھەشتیان چینین .


بەپێی ڕیزبەندییەکەی سۆمۆ، کۆمپانیا نەوتییەکانی ھیندستان لە پلەی دووەمدان، حەوت کۆمپانیای ھیندی لە مانگی ڕابردوودا نەوتی عێراقیان کڕیوە، دوای ئەوانیش کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەبوونی چوار کۆمپانیا لە پلەی سێیەمدان لە کڕیارانی نەوتی عێراقی .


سۆمۆ ناوی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئاشکرا کردو
وە و دەڵێت، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی عێراق دەکڕن (کۆمپانیای ئۆیڵی ھیندی، فرۆمۆسای چینی، ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، بی پی بەریتانی، واینی ئیتاڵی و تۆبراسی تورکی.