عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە بۆ دیاریکردنی میکانزمێکی نوێ سەبارەت بە لێخۆش بوونی گومرگی بۆ کارگەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار پێکھێنراوە.


عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی وتیشی، لە دوای شەش مانگ،  لێخۆش بوونی گومرگی بۆ کارگەکانی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوەو میکانزمێک بۆ چۆنێتی لێخۆشبوونەکەش دیاریکراوە.