ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە ئابووری وڵات بەھای خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە، بەڵام شکستی ھێناوە و کاردانەوەی پێچەوانەی لەسەر ھاوڵاتیان دروست کردووە.


میساق حامدی ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ئابووری چەندین ڕێوشێنی پێوستی گرتووەتەبەر، بەڵام ھەوڵەکان کاردانەوەی پێچەوانەی ھەبووە لەسەر ئابووری وڵات و بژێوی ھاولاتیان بە تایبەتی.


ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھەڵەی سیاسەتی دارایی حکومەتەوە ئێستا عێراق نقومی قەرزی دەرەکی بووە.


دابەزینی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتای گفتوگۆکان لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، بانکی ناوەندی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزاند بۆ ١٤٦٠ دینار بۆ ھەر دۆلارێکی ئەمریکی.