بەھای دراوی دیجیتاڵیی بیتکۆین ئەمڕۆ دوشەممە بەھۆی لێدوانێکی ئیلۆن مۆسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، بە رێژەی ١٠٪ بەرزبوەوە و لەم کاتەدا یەک دراوی بیتکۆین بە زیاتر لە ٣٩ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت .


بەشێکی سەرەکی لەھۆکاری بەرزبوەنەوەی بیتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری کۆمپانیا بەناوبانگ  و ناسراوەکانی جیھان لەبوارەکانی وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی دراو، کە بڕیاریانداوە مامەڵە بە دراوی بیتکۆین بکەن لەوانەش تێسلا، ماستەر کارد و بی ئێن وای میلۆن .


وەبەرھێنەران پێیانوایە بیتکۆین دواجار دەتوانێت شوێنی خۆی وەک سەرەکیترین دراوی دیجیتاڵی جیھان بکاتەوە و تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکیش رایگەیاندوە کە دراوی دیجیتاڵی خۆی بەناوی لیبرا دادەمەزرێنێت و  ھاوکات ھەر یەکە لە بانکە ناوەندییەکانی ئەمریکا، سویسرا و چینیش سەرقاڵی دامەزراندنی جۆرێک لە دراوی دیجیتاڵی خۆیانن.