عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە توانای بەرھەمداری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە توانایاندا ھەیە ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەمبھێنن، بەڵام بەھۆی ڕێکەوتنی ئۆپیک پڵەس و دیاریکردن و سنوردارکردنی ڕێژەی ھەناردەکردنەوە ڕۆژانە بە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل بەرھەمدەھێنین و لەو بڕەش سێ ملیۆنی ھەناردەی دەرەوە دەکەین .


وتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت،  لە ئەگەری زیادکردنی بڕی فرۆشراوی نەوت لە جیھاندا لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس لە ئایندەدا پاش توێژینەوەی دۆخی بازاڕی نەوت و خواست لەسەری عێراق پشکی خۆی لەو زیادکردنەدا دەبێت و بڕی ھەناردەی زیاد دەکات و لە ئێستاشدا دووەم گەورەترین بەرھەمھێنی نەوتی خاوە لە پاش سعودیەوە لە ڕێکخراوی ئۆپیک دا .