پلاتفۆرمی دیپ سیكی چینی لەرووی دابەزاندنەوە پێش چات جی پی تی كەوتووە، لە ماوەیەکی کەمیشدا بۆتە رکابەرێکی گەورەی کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکانی ئەمریکا.

كۆمپانیایەكی چینی بواری زیرەكی دەستكرد لە كەمتر لە دوو ساڵدا بووەتە ركابەری سەرەكی گەورەترین كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیای ئەمریكا و بەهۆیەوە ئەمرۆ دوای كردنەوەی بازارەكانی ئەمریكا زیانێكی گەورە بەر بازارەكان كەوت.

كۆمپانیای دیپ سیكی چینی لەئێستادا لەرووی دابەزاندنی پلاتفۆرمەكەی لە ئەپ ستۆری تایبەت بە ئایفۆن پێش پلاتفۆرمی چات جی پی تی كەوتووە بەڵام بەهۆی ئەوەی سانسۆری لەسەرە و پلاتفۆرمەكە رێگە نادات زانیاری دژی پارتی دەسەڵاتداری چینی دابنرێت روبەرووی رەخنە بووەتەوە.