لە هەشت مانگدا لە سنوری كرماشانەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن كاڵا و بەربوم رەوانەی هەرێم و عیراق كراوە كە بەهاكەی زیاترە لە دوو ملیار دۆلار .

عەلی ئەسغەر عەباس زادە، بەڕێوبەری گومرگی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا ٣٤٩ هەزار ٧٠٥ بارهەڵگر لە مەرزەكانی پەروێزخان و خەسرەوی بڕی پێنج ملیۆن و ٦٠ هەزار تۆن كاڵا و بەروبومە شیرەمەنی و كشتوكاڵییەكان بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق گواستوەتەوە.

وتیشی زۆرینەی كاڵاكان لە سنوری پەروێزخانەوە هەناردە كراوە و ئاسن و كاشی و میوە و سەوزە و بەرهەمە شیرەمەنییەكان بون.

بەڕێوبەری گومرگی كرماشان رونی كردوەتەوە لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیارو ١٩١ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار دۆلار كاڵای ئێرانی لەو سنورەكانی پەروێزخان و خەسرەوەی هەناردەی هەرێم و عیراق كراوە.