پرۆژەی شاری ٢٠٢٠ یەکێکە لە پڕۆژە ھاوبەشە ستراتیژییەکانی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و بە پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەکەی دانراوە.
ژینگەپارێزانی چەمچەماڵ دەڵێن، دواکەوتنی موچەکانیان کاریگەری زۆری لەسەر ژیان و گوزەرانیان کردووە و لەسەروو ئەوەشەوە کارەکەیان رانەگرتووە و داوا دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت، کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵیش دەڵێت، حکومەتی ھەرێم بودجەی کۆمپانیاکەیانی راگرتووە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانیش دەڵێت، دەستپێکردنەوەی کارکردن لە بەنداوی "بێخمە" پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی ھەیە، بەرێوەبەری ئاوی ھەولێریش ڕایدەگەیەنێت، گرفتی کەم ئاوی بەھۆی بەفیڕۆدانیەتی لەلایەن ھاووڵاتیانەوە.