بە پێویستیشی دەزانن، لە ھەورامانی باشووری کوردستانیش کار بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی کلتور و فەرھەنگ و تەلارسازی و ناوچە مێژووییەکان بکرێت.
پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ھەموو خولێک ئەو داواکارییە پێشکەش کراوە بەڵام بێئەنجام بووە. وەزیری ناوخۆش بە پێویستی دەزانێت زەمینە سازی زیاتری بۆ بکرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت بە ھۆی نەبوونی بوجەوە تا ئێستا پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گەڕەکە جێبەجێ نەکراوە.