خاوەن عەلوەکانیش دەڵێن، بەرھەمی تەماتە بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق دەڕوات و لەناو بازاڕەکانی ھەرێم گران بووە.
حکومەتی ھەرێمیش بە تەرخانکردنی ٣٠ ملیار دینار لە ھەوڵدایە بۆ ساڵی داھاتوو لە ڕێگەی تەندەری ئاشکرا و کێبڕکێی کۆمپانیاکان ئەو گرفتە چارەسەر بکات.
سەرۆکی شارەوانی خانەقینیش دەڵێت زیاتر لە سێ ساڵە ھیچ پڕۆژەیەک لە خانەقین جێبەجێ نەکراوە و ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریش بەھۆی نەبوونی بودجەوە ڕاگیراون.