بێکاری لە سنوری قەزای ئامێدی زیادی کردووە و سەدان گەنج بێکارن، ئابوریناسێکیش ھۆکاری زۆری رێژەی بێکاری لە سنورەکەدا بۆ لاوازی کەرتی تایبەت دەگەڕێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش داوا دەکات گرنگی بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری بدرێت.
عەلی عەبدولڕەحمان جێگری بەرێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری رایگەیاند، ئەو کارانەی لە ماوەی رابردوودا بۆ رێکخستنەوەی باج کراون زیادکردنی باج نەبووە و رێکخستنەوە بوون و ھاوکات بڕیارە سیستمی باج بکرێت بە ئەلیکترۆنی و لەو ڕێگەوە کەس ناتوانێ خۆی لە باج بدزێتەوە.
جوتیاران دەڵێن، بە درێژایی دەیەکانی ڕابردوو خوێیان لەو ناوچەیە بەرھەمھێناوە و بەرھەمی خوێیەکەشیان لە ھەموو کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
ئەمساڵیش سەرەڕایی وشکەساڵی و گۆڕانکاری لە کەشوھەوا، بەرھەمی خوێی خوێڵینی مەملەحە نەوەستاوە و ساڵانە بە سەدان تۆن خوێ لەو گوندە دێتە بەرھەم.
بەڕێوەبەرانی ئیدارەی کارگەش دواکارن حکومەتی ھەرێم ڕێگەیان پێبدات تەماتە تەنیا بۆ بەرھەمی لە قوتونان لە دەرەوی وڵات ھاوردە بکات.
ساڵانە لە کۆتایی ئەو پیشانگەیەدا چەندین گرێبەستی بازرگانی دەکرێت و بووەتە دەرفەتێکیش تا کاڵای تازەی تێدا نمایش بکرێت و بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ببوژێتەوە.
جوتیارانی گوندی (سەربیر) لە ناحیەی پردێ بە ئامانجی پڕکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆ و دەستکەوتنی بژێوی، نزیکەی ٤٥ ڕۆژ پێش ئێستا تۆوی خەیاریان لە زەوییەکانیان چاند، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ھەڵکەندنی لق و پۆپەکانی خەیارە چێنراوەکەن، چونکە بۆیان دەرکەتووە ئەو تۆوەی لە وڵاتێکی دراوسێوە ھاوردەکراوە ساختەیە و دوای ئەو ماوە زۆرە ھیچ بەروبوومێکی نەگرتووە.
تا ئێستا ١٥ کرێکاری بیانی بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە کە ٤-یان لەمساڵدا بووە.
گوندنشینان و لێپرسراوانی ناحیەی قادرکەرەم دەڵێن وشکبوونی ئەو سەرچاوەی ئاوە، زیان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش لە ناوچەکە دەگەیەنێت.