بەڵام ھەنگەوانێک کە دەیان مێش ھەنگی لەناوچوون دەڵێت، سێ ساڵە ئەم نەخۆشییە دووبارە دەبێتەوە و بەھۆیەوە دەیان ھەزار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە. جگە لەوەش لەناوچوونی ھەنگەکان بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ھەنگوین لە ناوچەکە.
نادین ئامینزا سەرۆکی لیژنەی ئەمریکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئازادییە ئاینییەکان، لە کۆنگرەکەدا بەشداری کرد و ڕایگەیاند، ئەزموونی ئازادییە ئاینییەکان لە ڕۆژئاڤای کوردستان سەرکەوتوو بووە.
نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی و مامۆستایان و ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ، ستایشی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و دابینکردنی پێداویستیی بەشە ناوخۆییەکان.
چالاکوانانی مەدەنی لەشاری کەرکوک دەڵێن ماددەی ھۆشبەر لە کەرکوک بڵاوبوەتەوە بەتایبەت لەناو گەنجاندا، ئاستی بڵاوبونەوەکەش ھێشتا حاڵەتە و نەبوەتە دیاردە، بەڵام بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی تاک وەسف دەکرێت، بەرێوەبەری ھۆبەی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەریش لە پارێزگای کەرکوک دەڵێت، چاودێری ئەو رەوشە دەکەن و کار بۆ کۆنترۆڵکردنی دەکەن.
ماوەیەکە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک زیادیان کردوە و فەرماندە باڵاکانی سوپا و پێشمەرگە و پۆلیسیش دەڵێن لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی پەلامارەکانی داعش دەستیپێکراوە و کاری ھاوبەش دەکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی دەکەونە نێوان سوپا و پێشمەرگەوە.