پێشبینیش دەکات لە دوو ھەفتەی داھاتوودا تەواوی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک ببنە جۆری ئۆمیکرۆن.
وتەبێژی نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش لە دھۆک دەڵێت، ھاوکارییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانەوە بۆ ئاوارەکان زۆر کەمبوونەتەوە، ئاوارەکانیش پێویستیان بە بەھاناوەچوون و ھاوکاری زیاترە.
بەنداوی بێخمە یەکێکە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی دەکەوێتە سنوری سۆران و توانای گلدانەوەی ١٤ بۆ ١٧ ملیار مەتری چوارگۆشە ئاوی ھەیە، بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە کارکردن تێیدا ڕاگیراوە و بە تەواوبوونی ھەزاران دۆنم زەوی بەراو دەکات و کێشەی کەمی ئاو و کارەبا چارەسەر دەکات.
بەڕێوەبەری بەشی ڤاکسین لە قەزاکە دەڵێت، ٣٠٪ ھاوڵاتیانی قەزاکە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ڕێژەکەش بەرەو زیادبوون دەچێت.
شاری تکریت کە ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدینە پرۆژەی تێدایە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کارکردن تیایدا دەستی پێ کردووە، بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراوە، چەند گەڕەکێکیش ھەن، چەوڕێژکراون بەڵام قیر نەکراون و کێشەی بۆ ھاوڵاتیان دروست کردوە.