بەڕێوەبەری ناحیەی زاوێتەش داوا لە گەشتیاریان دەکات تا ڕێگەکان پاک دەکرێنەوە، ھاتووچۆ کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی مەترسیدار نەبن.
وەزیری پیشەسازی عێراقیش دەڵێت، دەرگای وڵاتەکەی بە ڕووی وڵاتانی جیھان و ناوچەکە کراوەیە و بەغداد دەیەوێت، ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ھەمووان باشتر بکات.
ماوەی دوو ڕۆژە تیمەکانی ڕێگەوبانی ئامێدی سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەکانن و ھاوڵاتیانیش داوای سوتەمەنی و پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەکەن لەبەر ئەوەی ئامێدی ناوچەیەکی شاخاوییە و پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەو سنورە دادەبەزێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، زیاتر لە ٦٠ ھاوڵاتی بەھۆی خلیسکان و کەوتنەوە دەست یاخود قاچیان شکاوە.
ئەوەش لە کاتێکدا مێژووی سەرای کفری بۆ ١٠٣ ساڵ لەمەوبەر دەگڕێتەوە، لە ئێستاشدا مەترسی ڕووخان و لەناوچوونی لەسەرە.
ھاوکات ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئاکرێیان کردووە.
لە مەیدانی باڵندە و پەلەوەریش لە ھەولێر ڕۆژانە سەدان قاز دەفرۆشرێن و کڕیاری تایبەتی خۆی ھەیە.
سەرۆکی تیمە گەڕۆکەکانی تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت، دەوامی چەندین پۆل لە خوێندنگەکانی کەرکوک ڕاگیراون.
نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازیش ستایشی ھەوڵەکانی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" دەکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خوێندکاران.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکەش دەڵێت، کاری نۆژەنکردنەوەکەیان لە ماوەیەکی دیاریکراو و بە شێوازێکی ئەندازەیی ئەنجامداوە.
تەحسین شیھاب بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای خانەقینیش دەڵێت، کەمبوونەوەی کارەبا لە خانەقین بۆ پچڕانی ئەو بڕە کارەبایە دەگەڕێتەوە کە لە ئێرانەوە ھاوردەی عێراق دەکرێت.