ڕاپۆرت

حسێن محەمەد ناسراو بە مەلا حسێن ئەو ھاوڵاتییەیە کە لە چەمچەماڵ ماڵەکەی خۆی کردووەتە مۆزەخانە و وەک خۆشی دەڵێت ئەو کارەی بە بێ پشتیوانی ھیچ لایەنێک کردووە و مەبەستیەتی خزمەتێکی کلتوری کوردستان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیارانیش دەڵێن، کاتی پشکوتنی دار و درەختە و ترسیان ھەیە رەنجی ئەمساڵیان بەفیڕۆ بڕوات و نەتوانن سود لە بەروبومەکانیان وەربگرن. بەھۆی بەستەڵەک و سەرماشەوە بەشێک لە باخەکانی سنورەکە وشک بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر لەو یادەدا ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکانی ھەڵەبجە بە سپۆنسەر و پشتیوانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پێشانگایەکی فۆتۆیی و بەڵگەنامەیی لە ئەنجومەنی نوێنەران نمایشکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین روبەڕی بە مین و بۆمبی چێندراو پیس بووە، کە زۆرینەیان بۆ جەنگی نێوان عێراق_ئێران لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە، بەشێکیشیان پاشماوەی جەنگی تیرۆریستانی داعشە کە تا ئێستا لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە بەجێھێڵدراون.  

رێکخراوی "یونسێف"ی تایبەت بە منداڵان لە نوێترین راپۆرتیدا ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی مەترسی مین و پاشماوە جەنگییەکان لەسەر منداڵانی عێراق، داواش دەکات ھەوڵەکان بۆ ھەڵگرتنەوەی ئەو پاشماوانە و فراوانکردنی ھۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی زیاتر بکرێن. 

"یونسێف" رایگەیاندووە، مانگی شوباتی رابردوو لە مەترسیدارترین مانگەکان بووە بۆ ژیانی منداڵان، چونکە لەو مانگەدا ٦ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٠ی تر برینداربوون، کە ٩یان کوڕ بوون و یەکێکیان کچ، دەشڵێت پاشماوەی جەنگ و تەقینەوەی مین ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ کوشتن و تێکدانی روخسار و جەستەی منداڵان لە عێراق. 

لایەنی عێراقیش لە زاری لێپرسراوێکی کاروباری مین لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، زۆرێک لە ناوچەکان کێڵگەی مین لەخۆدەگرن کە بۆ کاتی جەنگی عێراق_ئێران دەگەڕێتەوە، وەزارەتی تەندروستیش لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان کار دەکات بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە، بەڵام ھەڵمەتەکان بەھۆی کەمی پشتیوانی دارایی حکومی و نەبوونی ئامێری نوێ بۆ دۆزینەوەی مین، زۆر سستن.

بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان، ھەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بۆمب و مینی نەتەقاوەی لێیە، ھەروەھا ٩٠ ناوچەی پیسبوو بە ماددەی یۆرانیۆم لە باشوری وڵاتەکە بوونیان ھەیە، ئەمە سەرباری پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش  کە لە دوای خۆیان لە وڵاتەکە بەجێیانھێشتووە. 

بەپێی بەدواداچوونی چەند دامەزراوەیەکیش، بۆمب و مینی چێندراو زیانی ماددی و گیانی گەورەی لەسەر عێراق بەجێھێشتووە، کە زیانەکان بە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەگەرچی ئیسرائیل بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسیارێتی ھێرشەکان لە دژی ئێران لە ئەستۆ ناگرێت ، بەڵام لێپرسراوەکانی بە ناراستەوخۆ ئاماژەی بۆ دەکەن.

یەکێک لە گەورەترین ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل لە دژی ئێران ئەنجامی داوە ، ئەو ھێرشە کە لە ٢٠١٨ دا ٢٠ ئەندامی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل ئەنجامیان دا ، کاتێک ئەرشیفی ئەتۆمی ئێرانیان تاڵانکرد ، ئەو کارە بە شەو ئەنجامدرا و ئیسرائیل دەستی بەسەر نیو تۆن ئەرشیفی نھێنی ئەتۆمی ئێراندا گرت .

لە دیارترین ھێرشەکانی تریش ، تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمی ئێرانە ، ھەرچەندە تا ئێستا ئیسرائیل دان بەوەدا نانێت کە بەرپرسە لە تیرۆرکردنی  موحسین فەخری زادە کە بە باوکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەناسرا ، بەڵام سەرۆکی پێشوی موساد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە کردوە کە چەند ساڵێک بوە موساد چاودێری فەخری زادەی کردوە . جگە لە فەخری زادە ، شەش زانای تری ئێرانی لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە تا ئێستا تیرۆرکراون .

ھەروەھا تەقاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ، جۆرێکی ترە لەو ھێرشانەی ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامی دەدات ، بە وتەی لێپرسراوێکی پێشوی ھەواڵگری ئەمریکا ، ئیسرائیل یان ئامێری چاودێری لە دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێراندا شاردۆتەوە ، یان بۆمبی چێندراو ، ھەر بەو شێوەیەش چەند دامەزراوەیەکی تەقاندۆتەوە کە دیارترینیان دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزە کە ئێران راستەوخۆ ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد.

ھەروەھا لە دیارترین ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران ئەنجامی داوە ھێرشە ئەلکترۆنیەکانە کە تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئێران روبەروی ١٣ ھێرشی ئەلکترۆنی بۆتەوە ، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھەوڵە ئەتۆمییەکانی ئێرانیشەوە ، بە ھەزاران ھێرشی ئەلکترۆنی دژی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە .

بە وتەی چاودێرانیش ، پێدەچێت لەمەودوا ئێران وەڵامی توندی بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل ھەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتانە رایانگەیاند ، ئەو ھێرشە موشەکیانەی شەوی شەممە لە ھەولێر ئەنجامیان داوە دژی ئیسرائیل بووە .

ھەروەھا شەوی دووشەممە ئیسرائیل روبەروی ھێرشێکی گەورەی ئەلکترۆنی بۆوە کە پێشبینی دەکرێت ئێران لە پشت ھێرشەکەوە بێت .

دەستەی نیشتمانی ئاسایشی ئەلکترۆنیی ئیسرائیلی باری نائاسایی راگەیاندوە بۆ روبەروبونەوەی ھێرشەکە و بە گەورەترین ھێرشی ئەلکترۆنی ناوی بردوە کە تا ئێستا ئیسرائیل روبەروی بوبێتەوە .لەنێو ئەو پێگە ئەلکترۆنیانەی روبەروی ھێرشەکە بونەتەوە ، پێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و داد و کۆمەڵایەتی و پێگەی سەرەکی حکومەتی ئیسرائیلە ، لێپرسراوێکی ئەمنی ئیسرائیلیش رایگەیاندوە ، ھێرشەکە گەورەترین ھێرشی ئەلکترۆنیە کە ئیسرائیل روبەڕوی بۆتەوە ، چاودێرێکی ئەمنی ئیسرائیلیش رایگەیاندوە، بەپێی لێکدانەوەکانی تەلئەبیب، پێدەچێت ئێران بەرپرسیاری ئەو ھێرشە بێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خاوەنی بەنزینخانەیەکیش دەڵێت،سەرەڕای کەمی بڕی بەنزینی دابینکراو بۆ سۆران زۆرجاریش شۆفێران کێشە دروست دەکەن. ھەفتانە دوو جار بری ٣٦ ھەزار لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری   لە سەنتەری قەزای سۆران دابەش دەکرێت , لە کاتێکدا, زیاتر لە ٧٣ ھەزار ئوتومبێل لە سۆران  ھەیە جگەلە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی بێتابلۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...910111213...101