ئەمساڵ كەمترین باران و بەفر لەسنووری برادۆست باریوە
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
برادۆست باران بارین
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
برادۆست باران بارین
گوێدرێژ و درۆن، ئاڕاستەی ململانێ سەربازییەكانی ئۆكراین و روسیا دەگۆڕن، هەردوولا هەوڵ دەدەن تەكنیكی جیاواز لە شەڕەكەدا تاقی بكەنەوەو زیانەكان لەسەر خۆیان كەمبكەنەوە.
وەفدێكی باڵای ئۆكراین بە سەرۆكایەتی زیلینسكی و وەزیری دەرەوە لە جەددەی سعودیەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی لەگەڵ روسیا.
ئەم كۆبوونەوەیە گرنگترین و رەنگە دوایین هەوڵی ئۆكراین بێت لە دوای دیدارە توندەكەی زیلینسكی و ترەمپ لە كۆشكی سپی لە 28ی شوباتی رابردوو بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی نێوانیان، لە هەمانكاتدا كیێڤ هێرشێكی درۆنی گەورەی كردە سەر مۆسكۆ كە خۆی لە 330 درۆنی خۆكوژدا بینییەوە.
روسیاش لە وەڵامی هێرشە درۆنیەكەی ئۆكراین، 12 شارۆچكە و زیاتر لە 100 كیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ناوچەی كورسك كۆنترۆڵ كرد.
بەپێی راپۆرتەكان، روسیا لەم دواییانەدا ئەسپ و گوێدرێژی لە شەڕی دژی ئۆكراین بەكارهێناوە بۆ گواستنەوەی كەرەستەو پێداویستی سەربازی و تەنانەت گواستنەوەی سەربازانیش.
راپۆرتەكان دەڵێن، سوپای روسیا دەیەوێت سەرنجی درۆنەكانی ئۆكراین لەسەر خۆی دووربخاتەوە كە بە ئاسانی دەتوانن ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و جوڵاو لە نزیك هێڵەكانی پێشەوەی شەر دەستنیشان بكەن و بیانكەنە ئامانج.
پەنابردنی مۆسكۆ بۆ گوێدرێژ كە وەك فریادڕەس بۆ ئەم قۆناغە لێكدەدرێتەوە، لەكاتێكدایە شەڕەكە لە ئاستێكی تەقلیدییەوە گۆڕٍاوە بۆ ئاستێكی تەكنەلۆژیای بەرز كە تیایدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و لەیزەر و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانی تەشویش و هاك كردن باڵادەستن تیایدا.
بەكارهێنانی ئەسپ لە جەنگەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی 1500ی پێش زایین، كاتێك بۆ ڕاكێشانی گالیسكەو دابینكردن و گواستنەوەی كەرەستەی سەربازی بەكاردەهێنرا.
هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا لە سەرەتای داگیركردنی ئەفغانستاندا گوێدرێژ و ئەسپیان بەكارهێناوە.
رۆژنامەكە بەگێڕانەوە لە سەربازە ئۆكراینییەكان دەڵێت، بۆ یەكەمجار سەربازە روسەكانیان بە سواری گوێدرێژەوە بینیوە، تووشی شۆك بوون، چونكە هیچ كات پێشبینی ئەوەیان نەكردووە، هەرچەندە پێشتر بە ماتۆڕ سكیل چەندین هەوڵی لەوشێوەیەیان پوچەڵ كردووەتەوە.
لە كاتێكدا كە روسەكان ئەسپ و گوێدرێژ بەكاردەهێنن، سوپای ئۆكراین عەرەبانەی دەستی بەكاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی دار و پێداویستی سەربازی و تەنانەت بریندارەكانیش بەدرێژایی چەندین كیلۆمەتر، ئەویش بەهەمانشێوە بۆ لابردنی سەرنجی تانك و درۆنەكانی روسیایە.
رۆژنامە ئەمریكیەكە دەڵێت، سوپای روسیا مانگی رابردوو تووشی كێشە بووە لە دابینكردنی تەقەمەنی و كەرەستە و خۆراك بۆ هەندێك لە بەرەكانی شەڕ و لەبەر ئەم هۆكارەش پەنای بۆ بەكارهێنانی گوێدرێژ بردووە بۆ گواستنەوەی خزمەتگوزارییە لۆجستییەكان.
لە جیهاندا 8ی مارسی هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانی ژنان دیاریكراوە بۆ ئاماژەدان بە رێز و خۆشەویستی بەرانبەر دەستكەوتەكانی ژنان لەڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسی و پیشەیی و ئابوورییەوە.
لە چەندین وڵاتی جیهاندا بە شێوازی جیا جیا رۆژەكە بەرز رادەگیرێت و لە وڵاتانی وەكوو چین و روسیا و كوبا پشوو بە ژنان دەبەخشرێت. بەگوێرەی فیدراسیۆنی ژنانی چین لەو رۆژەدا لە وڵاتەكەیاندا زیاتر لە 100 ملیۆن ژن دەتوانن نەچنە سەر كارەكانیان، لە وڵاتانی تریشدا توانا و هێزی ژنان دەنرخێنرێت و گوڵیان پێشكەش دەكرێت. هەروەها پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەكرێت و دووپات دەكرێتەوە كە ژنان هێزی ئاشتین لە كۆمەڵگەدا و بەشدارێكی سەرەكین لە بونیادنانی ژێرخانی وڵات و گەشەسەندنیدا.
لەدوای یەكەم كۆنگرەی یەكێتی دیموكراتی جیهانی ژنانەوە لە ساڵی 1945 لە پاریس كە زیاتر لە 200 ژن لە 50 وڵاتی جیهانەوە رێكیانخست، هەموو ساڵێك یادی ڕۆژی ژنان دەكرێتەوە و ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت. لەلایەكی تریشەوە، بەشێك لە توێژەران دەڵێن رۆژی جیهانی ژنان دوای بایكۆتی ژنان لە كاركردن لە ئەمریكا روویداوە وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر خراپی گوزەرانی ٪70ی ژنان لە شوێنی كارەكانیان و كەمی موچەكانیان.
لە ئێستادا لە جیهاندا ٪25ی سەركردایەتییە سیاسیەكان لەلایەن ژنانەوە دەكرێت و یادكردنەوەی ئەم رۆژەش تایبەتمەندی و سیمایەكی سیاسی هەیە بەڵام لە بەشێك لە وڵاتانی جیهاندا ئەو سیمایە پشتگوێ دەخرێت و تەنها دەبەسترێتەوە بە رۆژی دایكان و خۆشەویستییەوە. لە كاتێكدا لە بەشێكی تر لە وڵاتاندا كەرنەڤاڵی گەورەی بۆ رێك دەخرێت و ئاهەنگی تایبەت بۆ ئەم رۆژە دەگێڕدرێت كە هەڵگری پەیامێكی بەهێزی سیاسین، كە ئامانج لێیان بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیارییە سەبارەت بە پێگەی ژن.
لە جیهان و كوردستانیش بە درێژایی مێژوو ژنان هاوشان و هاوسەنگەری پیاوان رۆڵیان هەبووە لە تەواوی بوارەكاندا لە بەرەوپێشبردن و درێژەدان بە ژیان. بۆیە ژنان خوازیارن لەم رۆژەدا تەنها دروشمی رووكەش نەوترێنەوە بەڵكو هەنگاوی جددی بنرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان لە بوارەكانی بەشداریكردنی سیاسی، دەستگەیشتن بە پەروەردە، یەكسانی جێندەری، توندوتیژی و هەراسانكردن، دامەزراندن، چەوساندنەوەی كۆمەڵایەتی، گەشەسەندی ئابووری و لایەنەكانی دیكەی ژیان كە رۆژانە رووبەڕووی دەبنەوە.
لە هەندێك وڵاتدا سەدان هەزار ژن دەڕژێنە سەر شەقامەكان و داوای دانانی سنوورێك بۆ نەهێشتنی توندوتیژی نێو ماڵ و گێچەڵی سێكسی و جیاوازی لە هەلی كاردا دەكەن.
بەپێی داتاكانی یونسكۆ رێژە نەخوێندەواری لەنێو ژناندا لە عیراق نزیكەی ٪26ە كە ئەمەش زیاترە بەروارد بە پیاوان كە رێژەكەی ٪11یە. لە پەرلەمانیشدا ژنان نزیكەی ٪30ی كورسیەكان پێكدەهێنن و چاوەڕوان دەكرێت لە خولەكانی ئاییندەدا ئاستی بەشداریكردنیان زیاتر ببێت.
لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نادادپەروەری بەرانبەر ژنان، حكومەتی وڵاتان چەندین بەڕێوەبەرایەتیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان كردووەتەوە و لە كەرتی تابەتیشدا چەندین رێكخراو و دامەزراوە بۆ هەمان مەبەست پێكهێنراون.
رۆژی جیهانی ژنان دەرفەتێك بە ژنان دەدات تاكو سەرنجی خەڵك بۆ تێكۆشانی خۆیان مافەكانیان رابكێشن و بە خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهانەوە بیبەستنەوە.
بە ماوەیەكی كەم لە دوای بڵاوبوونەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان، ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی زلهێز و ناوچەكە هەڵوێستیان راگەیاند و بە تروسكایی هیوا لە باكوری كوردستان و توركیا وەسفیان كرد.
دوای چەند سەعاتێك لە بڵاوبوونەوەی پەیامەكە، برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئێكسێكدا بڵاویكردەوە، پەیامەكەی ئۆجەلان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدنی ئاشتی لەو ناوچەی كە ساڵانێكە زۆرترین كێشەی تیدایە. برایان هیوز راشیگەیاند، پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان پێشهاتێكی بەرچاوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەكە.
لەلایەكی دیكەشەوە، ئیسماعیل بەقائی وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران رایگەیاند، پێشوازی لە هەر بڕیارێك و لایەنێك دەكەن كە ببێتە مایەی نەمانی توندتیژی و تیرۆر و بەهێزكردنی ئەمن و ئاسایش لە توركیادا. وتیشی، هیوادارین ئەو هەنگاوە كاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەكەش هەبێت.
هەروەها، نوسینگەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەو یەكگرتووەكان بڵاویكردوەتەوە گۆتیرێس پێشوازیی لە پەیامەكەی ئۆجەلان كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و هاوكات ئەو هەنگاوەش بە تروسكاییەكی هیوا وەسفیكردووە.
لە لایەكی ترەوە ناچۆ سانچێز، پەرلەمانتاری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بانگەوازەكەی ئۆجەلان سەرەتایەكی باشە بۆ چارەسەری پرسی كورد و چەكدادانان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكەش هەنگاوێكی مێژووییە.
هەروەها پارتی داد و گەشەپێدان - ئاكپارتی كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات و پارتی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەیە، وەك حزب رایگەیاند، پێشوازی لەو پەیامە دەكەن بەومەرجەی جێبەجێ بكرێت. بەڵام عومەر چەلیك وتەبێژی ئاكپارتی رایگەیاند، پێویستە چەكدارانی كورد لە توركیا و عیراق و سوریا بە هەسەدەشەوە چەكەكانیان دابنێن.
هاوكات ئوزگوز ئۆزەل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری – جەهەپە رایگەیاند، بە وتنی (پرسی كورد لە توركیا لە ئارادا نییە)، پرسی كورد چارەسەر نابێت، داواشی لە ئەردۆغان كرد بەرپرسیارێتی ئەو قۆناغە مێژووییە و چارەسەری ئاشتیانە بۆ پەیامەكەی ئۆجەلان لە ئەستۆ بگرێت.
دواتریش، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دوای چەند سەعاتێك لە بڵاوبونەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لە پەیامەكە و چەكدانانی پەكەكە دەكات چونكە دەبێتە هەلێكی مێژویی بۆ توركیا.
هاوكات هەریەك لە بەریتانیا و چین و زۆرێكی دیكە لە وڵاتان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازیان لە پەیامەكەی ئۆجەلان كرد.
هیواكان دوای بڵاوبونەی پەیامەكەی ئۆجەلان زۆربوون، بەڵام بە تەنیا پەیامەكەی ئۆجەلان نابێتە دارەئەفسوناویەكە تاوەكو كێشەی چەندین ساڵەی توركیا لەگەڵ كوردەكان چارەسەر بكات و پێویستی بە هەنگاوی كرداری هەردوولایە.