چاودێرێکی سیاسی ئەم گۆڕانکاریانە بەجێ بەجێکردنی پیلانی تەعریب ناودەبات ، یاساناسێکیش ھەوڵەکانی ئیدارەی کەرکوک بۆسڕینەوەی زمانی کوردی بەپێچەوانەی یاساو دەستوری عێراق دەزانێت .
رەتیشیدەکاتەوە گەنم لە رێگەی بێلاڕووسەوە ھەناردە بکەن، بڕیاریش وایە رۆژی چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی تورکیا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ھەناردەکردنی گەنم لە ئۆکراینەوە.
رۆژنامەی زە ھێڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتن چوار ژەنەڕاڵی سەربازیی و فەرماندەیەکی پۆلیسی روسیا، کە لە پڕۆسە سەربازییەکەی روسیا لە ئۆکراین بەرپرسیارێتیان ھەبووە، لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، روونیشیکردەوە، لە کار دوورخستنەوەی ئەو ژەنەڕاڵە سەربازییانە دوای شکستی مۆسکۆ لە جەنگی ئۆکراین و کۆنتڕۆڵنەکردنی ناوچە سەرەکییەکانی ئۆکراین وەک کیێڤی پایتەخت دێت.
پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بە شکستی گەورە لە ریزەکانی سوپای روسیا لە جەنگی ئۆکراین کرد بوو، لەو بارەیەوە ئەدمیڕاڵ جەمیس ستاڤریدز فەرماندەی پێشوو لە ھاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ"، رایگەیاند، لە مێژووی نوێدا وەک ئێستا شکستی گەورە و کوژراوی ھێندە زۆر لە ریزی ژەنەڕاڵەکانی سوپای روسیا نەبووە، بەجۆرێک لە ماوەی دوو مانگدا لانی کەم ١٠ ژەنەڕاڵی روسیا لە ئۆکراین کوژراون.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، وڵاتانی جیھان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باس لە شکستی گەورەی روسیا لە ئۆکراین دەکەن، لە ناوخۆی روسیاش بەشێک لە فەرماندە ئەمنییەکان ھۆشداریان بە ڤلادیمیر پوتندا بوو لە لێکەوتە خراپەکانی ھێرشکردنە سەر ئۆکراین و شکستھێنان لە جەنگەکە.
بە سەرنجدان لە ئامارەکانی جەنگەکە، روسیا کە لە دوای ئەمریکا دووەم بەھێزترین سوپای لە جیھاندا ھەیە، شکستیھێناوە لە بەرامبەر سوپای ئۆکراین، بە تایبەت کە چاوەڕوان دەکرا روسیا بە چەند رۆژێک کیێڤی پایتەختی ئۆکراین کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام نەک ئەوە رووینەدا، بەڵکو سوپای روسیا لە دەوروبەری کیێڤ کشایەوە و ئاڕاستەی جەنگەکەی بەرەو خۆرھەڵاتی ئۆکراین گۆڕی، بەڵام لەوێش سەرکەوتنی بەرچاووی بەدەستنەھێنا.
حکومەت و ئیدارەی قەزاکە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزیتەوە، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی خانەقینیش دەڵێت، پێویستە لەمکاتەدا پڕۆژەی ئاوی سیروان، چەند جارێک پاک بکرێتەوە چونکە بەڕێژەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوەکەی دابەزیوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت ئەو ڤایرۆسە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و زیانە مادییەکانیش لە چوار مانگدا ١٧ ملیار دینار بووە، پزیشکێکی ڤێتێرنەریش دەڵێت ئەو ڤایرۆسانە تایبەتن بە پەلەور و ھیچ زیانێکیان بۆ تەندروستی مرۆڤ نییە.
ھاووڵاتیان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک و پڕۆژەکانی تری کارەبا کێشەی کەمی کارەبای چارەسەر نەکردووە و نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەشی زیاتر کردووە.